پارچە پارچە بووم
ھەر پارچەیەك لە لایەك جێ مابوو
تۆش دڵت بردم و ڕۆێشتی
من ماوم و چەند پارچەیەکی بێ گیان
کە ھەرگیز پێم کۆ ناکرێ
من ماوم و ژوورێکی تاریك
کە ھەرگیز پێم ڕووناك ناکرێ
من ماوم و بارانێكی بێ دەنگ
کە چاوم لێی وشك ناکرێ
من ماوم و چەند دێڕێکی شیعرم
کە ھەرگیز پێم تەواو ناکرێ