دەزانی عەشق چیبوو؟

دەتەوێ بزانی عەشق چیبوو؟
ئەو چاوە بوو کە لە ڕێی تۆ بوو
دەتەوێ بزانی عەشق چیبوو؟
ئەو دڵە شکاوەبوو کە بەر پێی تۆ بوو
ھێشتا نەتزانی عەشق چیبوو؟
ئەو کەسە دۆڕاوە بوو کە سەر ڕێی تۆ بوو
بەڵام دەزانی دۆڕان چیبوو؟
فرمێسکی نەھاتنی تۆ بوو
دەزانی دۆڕان چیبوو؟
شکانی دڵی ژێر پێت بوو
دەزانی دۆڕاو کێبوو؟
تۆ بووی کە نەتزانی عەشق چیبوو

لە دوای تۆ

من برینی زۆرم ھەیە ئەما
تۆ میھرەبانترینیان بووی
قوولترینیان بووی
ئازیز ترینیان بووی
لە دوای تۆ مرۆڤەکان
برینێك بوون لەسەر جەستەم
ھیچیان نەگەیشتن بە تۆ
نەگەیشتن بە دڵم
لەدوای تۆ مرۆڤەکان
تەنھا برینی بچووك بوون لەسەر جەستەم
کە تۆ لە یادم ببەن، بەڵام نەیان برد
تۆ لەپاش ھەر برینێكی نوێ
ئازیز تر دەبی
قووڵتر دەبی