گڵۆپ

پاڵم دایە و بیر دەکەم..
گڵۆپەکە دەکوژێنمەوە و پێدەکەم..
هەر جارەو یادگاریەکت نوێ دەکەم..
دەگەمە کۆتای و دیسان گڵۆپەکە پێدەکەم..
هەر خۆم ماوم و گڵۆپێك..
کە چیتر پێ نابێ گیانەکەم..

دوای تۆ

بەو شێوەیە چیرۆکی خەمەکانی دوای تۆ
هیچ کات ناگەم بە هەنگاوێکی دوای تۆ
ئەو ڕاستیە کەلێنی سینگمی فراوان کرد
ئەو ژیانە بووە بە چاوەروانی دوای تۆ
قیبلەی پیرۆزی لە دڵی من
من کافرم بە خۆشەویستی دوای تۆ
دەریا لەنێو ئەو چاوانەیە
نقووم بوو بەلەمەکانم دوای تۆ
ئەو شیعرانە دەرمانی دڵم ناکەن
بێزارم لە دەنگی قەلەم دوای تۆ

لە یادتە؟

هاودەمی دێرینم منت لە یادە؟
هیچ لەو یادگاری و یادەوەریانەت لە یادە؟
منداڵیەکانمان پێکەوە بەسەر برد
من هەر ئەو کورە شێتەم لە یادتە؟
منداڵە فیتنەگەرەکەی شار...
ئەو کە تۆی دەویست لە ناو هەمووان لە یادتە؟
پەیمانەکانمان لە هەموو بیرەوەریەکانت دیارە
پەیمانی کە لەتۆ نەبم جیا..لە یادتە؟
هاورێکانم پێم پێ دەکەنین
ئەو ڕۆژەی من تەنها مام لە حەوشە..لە یادتە؟
من چ بێ هیوا نیگام دەکردی...
بێ وەفا، پەیمانت دابوو بۆ کوێ؟...لە یادتە؟