منم
نووسەرێك ماندوو لە دەست تۆ دێوانە منم
ڕاوی چاوی تۆ لەو هەموو دێرانە منم
ووتبووم لە هەموو شوێنێك وەصفی چاوی تۆ..بەڵام
برینداری چاوانی تۆ ئەوجارە منم
مێوانی شەو و مانگم تا وەقتی سەحەر
هاودەمی لێو بە لێوی سێگار منم
چیای بەردین بووە مەعبوودی من وای
دڵخۆش لە هەستی بەردێکی دیوار منم
لەسەر کێشمەکێشمی وڵاتی باوەشی تۆ
شای ترسنۆکی بێ جەرگی قاجار منم
من هەر ئەو دێرە کۆنەی تۆم لە غەزەلت
لە خەمی قافیەی تۆ بێ دەنگ منم
تۆ بڕۆ بکشێوە لە شیعر و لە غەزەلم
لە خۆم و لە تۆ و دووری بێزار منم
بێزار لە شیعری من و لەو هەموو تکا تۆی
دڵشکاو لە حەسرەتی دیدار منم
ڕاوی چاوی تۆ لەو هەموو دێرانە منم
ووتبووم لە هەموو شوێنێك وەصفی چاوی تۆ..بەڵام
برینداری چاوانی تۆ ئەوجارە منم
مێوانی شەو و مانگم تا وەقتی سەحەر
هاودەمی لێو بە لێوی سێگار منم
چیای بەردین بووە مەعبوودی من وای
دڵخۆش لە هەستی بەردێکی دیوار منم
لەسەر کێشمەکێشمی وڵاتی باوەشی تۆ
شای ترسنۆکی بێ جەرگی قاجار منم
من هەر ئەو دێرە کۆنەی تۆم لە غەزەلت
لە خەمی قافیەی تۆ بێ دەنگ منم
تۆ بڕۆ بکشێوە لە شیعر و لە غەزەلم
لە خۆم و لە تۆ و دووری بێزار منم
بێزار لە شیعری من و لەو هەموو تکا تۆی
دڵشکاو لە حەسرەتی دیدار منم
+ نووسراوە لە Thu 1 Oct 2015 کاتژمێر 22:59 لە لایەن ELyAs
|