عەشق چیە؟

عەشق چیە؟
جگە لەوەیە تۆ ھاودەمی من...من پەناگای تۆ بم؟

تێگەیشتنی ئەم نیو دێرە ھێندە ئەستەمە کە ھەردووکمان تەنیاین؟

یادت بەخێر

دەستم بەرز کرد و ووتم...سەفەر بەخێر
خۆش ڕۆیشتی...ڕۆیشتنت بەخێر

من ئەسیری خەمەکانی خۆم بووم
یادی تۆ...ئەی نەسیمی زوو تێپەڕ...بەخێر

یادی تۆ...ئەی کە تەڕی چاوەکانم نەبوون
ئاخر لەسەر بڕیارت کاریگەر...بەخێر

یادی تۆ...ئەی کە تاڵی ژیانت
دەبرد لە یاد...بەخێر